دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
لێدوانی سەرۆکی زانکۆی کوردستان بۆ تەلەڤزیونی کوردستان 24؛ خاڵە سەرنج ڕاکێشە فێرکاری و زانستییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ خوێندکارە بیانییەکان و لاوانی هەرێمی کوردستان
چهارشنبه، 19 شهریور 1399
لێدوانی سەرۆکی زانکۆی کوردستان بۆ تەلەڤزیونی کوردستان 24؛ خاڵە سەرنج ڕاکێشە فێرکاری و زانستییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ خوێندکارە بیانییەکان و لاوانی هەرێمی کوردستان
خاڵە سەرنج ڕاکێشە فێرکاری و زانستییەکانی زانکۆی کوردستانی بۆ خوێندکارە بیانییەکان و لاوانی هەرێمی کوردستان ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان لە هەموو تواناکانی خۆی کەڵک وەردەگرێ بۆ ئەوەی بەستێنێکی شیاو بۆ درێژە دان بە خوێندن لە ئاستێکی نێونەتەوەیی بۆ لاوانی هەرێم دابین بکات.

بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەم دیمانەدا کە ڕۆژی پێشوو لەم کەناڵەدا بڵاو بووەوە، وتی: زانکۆی کوردستان ئێستا 500 خوێندکاری بیانی هەیە کە زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدار بوون.

 

دوکتۆر ڕەحمەت سادقی بانگهێشتی لاوانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد و داکۆکی کرد زانکۆی کوردستان وەکوو ماڵی خۆیان بزانن و بۆ درێژەدان بە خوێندن ئەم زانکۆیە هەڵبژێرن چونکوو بەهۆی نزیکایەتی زمانی و جوگرافیایی باشترین شوێنە بۆ درێژەدان بە خوێندن.

 

ناوبراو ئاماژەی بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگی، هونەری، جوگرافیایی و زمانییەکانی نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان کرد و ڕاشیگەیاند: هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی خوێندکارە بیانییەکان کەڵک لە توانا و دەفرایەتییەکانی زانکۆی کوردستان وەربگرن و بە هێمنایەتی وئاسوودەییەوە لەم زانکۆیەدا درێژە بە خوێندن بدەن.

 

سەرۆکی زانکۆی کوردستان وێڕای ئاماژە بە پێگەی زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکاندا، باسی بەرزبوونەوەی 200 پلەیی ئەم زانکۆیە لە ڕیزبەندی جیهانی تایمزی کرد و ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان هەموو ستانداردەکانی زانکۆیەکی نێونەتەوەیی هەیە.

 

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بۆ گۆڕانی دۆخی زانکۆ بە هۆی تەشەنەی ڤایڕۆسی کۆرۆنا کرد وتیشی: سەرەڕای داخرانی نووستنگەکانی زانکۆ، ئەم شوێنە بە باشی بۆ خوێندکارە بیانیەکان تەیار کراوە و میوانداری ئەوان دەکات.

 

دوکتۆر سادقی باسی پێوەندی نێزیکی زانکۆی کوردستان و زانکۆکانی هەرێمی کرد و ڕوونی کردەوە: هەموو ساڵێ زانکۆی کوردستان کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی هەرێم بەڕێوە بردووە و لە ماوەی دوواییشدا زۆر سێمینار و وێبینار بە شێوەی مەجازی و سەهێڵ بەڕێوە چووە و بەدڵنیاییەوە درێژەی دەبێت.

 
پورتال اخبار