جێگیربوونی 7کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە نێوان 2 لەسەدی زانایانی سەرتری جیهان
|
یکشنبه، 16 آذر 1399
|
بە بڵاو کردنەوەی ناوی 161 هەزار زانای دوو لەسەدی سەرتری دنیا؛ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستەنفۆرد، 7 کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان، چوونە ڕیزی زانایانی سەرتری دنیا.
جێی ئاماژەیە کە لە وتاری بڵاو کراوی پێشوو لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی ستەنفۆرد بە پێی زانیارییەکانی پێگەی PLOS، ئێسکۆپووس و هەژماری گێڕاندنەوەی وتارەکان بە درێژایی تەمەنی زانستیی 2019ی ( Long Term) و زانیارییەکانی ساڵی توێژەر تا کۆتایی ساڵ، ڕیزبەندی کراون. لە خشتەی بڵاو کراوەدا، ( Short 2019Term) 4 کەس لە خشتەی یەکەم و دوو کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستیی لە خشتەی دووهەم ( Long Term)دا بەشدارن.
ڕاپۆرتی ئامادەکراو لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی ستەنفۆرد، بریتیە لە ناوی ئەو زانایانەی کە وتارە بڵاو کراوەکانیان، لە پێشڤەچوونی خێرا و کەڵکوەرگرتنیان لە بەستنێ ناوبراودا، کاریگەریان بووە و ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕاوە. لەو خشتە بڵاو کراوەدا وڵاتی ئامریکا زیاترین هەژماری زانا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بە ڕێز وڵاتانی ئێران بە 1154 زانا، تورکیا بە 857 زانا و عەرەبستان بە 556 زانا لە ڕێزەکانی یەکەم تا سێهەمەوە جێگر کراون.
برچسبها:
مدیریت امور بینالملل