بە بەشداریی زانایانی سوننه مەزەب;کونفڕانسی نەتەوەیی شافێعییەکان لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو
|
پنجشنبه، 18 دی 1399
|
کونفڕانسی شافێعییەکان لە جوگرافیای شارستانییەتی ئێران بە بەشداری نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان و سەرۆکی زانکۆی ئایینە ئیسلامییەکانی وڵات لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ئیمام شافیعی کەسایەتییەکی بەرز و بەڕیزە و زۆربەی کوردەکان پێرەوی ئەم ئایینەن و ناوچە کوردنشینەکان وەکوو ناوەندی شافیعی گەری جیهانی ئئیسلام ناوی لێ دەبرێت.
محەمەد حسەین حسەینیش، سەرۆکی زانکۆی ئایینە ئیسلامییەکانی وڵاتیش لەم ڕیوڕەسمەدا ئیمام شافیعی وەکوو ئولگوویەک بۆ یەکیەتی و یەکگرتوویی ناو برد و وتیشی: بنیات نانی ئیسلامی نوێ پێویستی کۆمەڵگای ئێمەیە و ئەمەش بە داکۆکی لە سەر یەکگرتوویی دابین دەبێت.
دوکتور سالم ئەفسەری، بەڕێوەبەری کۆنفڕانسەکە بەڕێوە بردنی ئەم کۆنفڕانسەی بە مەبەستی نزیکی و هاودڵی نێوان سوننەکان بە پێویست زانی و ڕایگەیاند: 50 وتار بۆ ئەم کنفڕانسە بەڕێ کرا کە 10 دانەیان بە هۆی جیاوازی بابەت ڕەت کرانەوە و بە بۆچوونی داوەرەکان 40 وتار پەسند کرا .
لە کۆتایی ئەم ڕیوڕەسمەدا رێککەوتننامەی هاوکاری نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی ئایینە ئیسلامییەکان و هەروەها نێوان زانکۆی کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی واژۆ کرا.
منبع: روابط عمومی