بەرزبوونەوەی 185 پلەیی پێگەی زانکۆی کوردستان لە سیستەمی ڕیزبەندی ڤێبۆمەتریکس
|
یکشنبه، 12 بهمن 1399
|
بە پێی دواهەمین ڕاگەیندراوی سیستەمی ڤێبۆمێتریکس لە ژانویەی 2021، زانکۆی کوردستان پلەی 2042ی لە نێوان زانکۆکانی جیهان و هەروەها پلەی 35ی لە نێوان زانکۆ ناوخۆییەکانی وڵات بەدەست هێنا.
ئەم سیستەمە نزیکەی 30هەزار ناوەندی زانستی لێکۆڵینەوەیی جیهان بە پێی پێوەرەکانی کاریگەری، دەستڕەسی و هەڵکەوتەیی هەڵدەسەنگێنێت و ڕیزبەندی دەکات. ئەم ڕیزبەندییە لە لایەن تاقیگەی سایبێرمەتریکی سپانیا دوو جار لە ساڵدا ئەنجام ئەدرێت و بە پێی نوێترین ڕیزبەندییەکان کە لە ڕێبەندانی 99 بڵاو بۆتەوە، 714 ناوەندی زانستیی ئێران لە ڕیزی 30 هەزار ناوەندی هەڵسەنگێندراودا بووە و زانکۆی کوردستان توانیویە پلەی 35 بەدەست بێنێت.
شیاوی ئاماژەیە، پلەی زانکۆی کوردستان لەم سیستەمە لە ساڵەکانی 2018،2019 و 2020بە ڕیز 2073،2440 و2227 بووە و لە ئاستی وڵاتیشدا لەم ساڵانە پلەی 47، 42 و 42 بووە.
منبع: روابط عمومی