بە جەخت لە سەر هاوکاری لە بواری هونەر و وێژە: ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی گۆتەی ئاڵمان واژۆ کرا
|
یکشنبه، 26 بهمن 1399
|
ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی گۆتەی ئاڵمان بە مەبەستی پتەو کردنی پێوەندی زانستی واژۆ کرا.
بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم ڕێککەوتننامەیە لە لایەن سەرۆکی زانکۆی کوردستان و زانکۆی گۆتە، سەرۆکی کۆلێژی هونەر و نژیاروانی و سەرۆکی کۆلێژی زمان و وێژەی هەردوو زانکۆ واژۆ کراوە.
لەم ڕیککەوتننامەیەدا داکۆکی کراوەتە سەر هاوکاری زانستی و کەڵک وەرگرتنی هەردوو لایەن لە دەفرایەتییە فێرکاری و لێکۆڵینەوەییەکانی یەکدی بە تایبەت لە بەشی وێژە و هونەر.
هەروەها بەڕێوە بردنی پرۆژەی هاوبەش، بەڕێوە بردنی کارگەی فێرکاری و سمیناری پسپۆڕانە و گۆڕینەوەی خوێندکار و ماموستا لە دیکەی خاڵە ئاماژە پێکراوەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە.
زانکۆی گۆتە زیاتر لە 45 هەزار خوێندکاری لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان و زیاتر لە 3600 ئەندامی لیژنەی زانستی هەیە. ئەم زانکۆیە لە دواهەمین ڕیزبەندی لە لایەن QSەوە پلەی 301ی بەدەست هێناوە.
منبع: روابط عمومی