ڕێکەوتننامەی هاوکارێ نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی پولی تهکنیکی هەولێر واژۆ کرا
|
چهارشنبه، ۱۹ شهریور ۱۳۹۹
|
زانکۆی کوردستان و زانکۆی پولی تهکنیکی هەوڵێر ڕێکەوتننامەی هاوکارییان واژۆ کرد.
بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لەم ڕێکەوتننامەدا کە دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و دوکتۆر کاوە عەبدولکەریم ڕەسووڵ سەرۆکی زانکۆی پلی تکنیکی هەولێر واژۆیان کردووە، داکۆکی کراوەتە سەر پتەو کردنی هاوکاری دوو لایەنە و گەشەپێدانی پێوەندیی فێرکاری و توێژینەوەیی هەر دوو زانکۆ.
هەروەها بەڕێوەبردنی پرۆژەی هاوبەش، سێمیناری پسپۆڕانە و گۆڕینەوەی خوێندکار، ماموستا و لێکۆڵەر لە خاڵە گرینگەکانیتری ئەم ڕێکەوتننامەیە.